زیدان بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا

مەستان حوسامەدین 6 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیوەندی زینەدین زیدان بە هەڵبژاردەی فەڕەنساوە یەکێکە لە کاریگەرترین پەیوەندییە وەرزشی و کلتورییەکان لە مێژووی تۆپی پێی فەڕەنسا و گرنگترین هەواڵی ئەمرۆ بوو.

زیدان تەنها یاریزانێک یان ڕاهێنەرێک نییە بۆ فەڕەنسییەکان، بەڵکو سیمبولی سەرکەوتن، یەکگرتوویی، و شانازی نەتەوەییە، بە فەرمیش بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بۆ فەڕەنسییەکان.

تاکە خەونی زیدان هەڵبژاردەی فەڕەنسا بووە


هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەیتوانی بگاتە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026، بەڵام دووجار لەسەریەک لە مۆندیالەکانی 2018 و 2022 لەسەر دەستی دیدیە دیشامپی ڕاهێنەر گەیشتنە یاریی کۆتایی، ساڵی 2018 نازناوەکەیان بردەوە و 2022 دۆڕان، گەرچی فەڕەنسا لە ژێر دەستی دیشامپ یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین هەڵبژاردەکانی مۆندیال، بەڵام لەگەڵ زیدان سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکەن، زیدان خۆی مۆندیالێکی بۆ فەڕەنسا بردووەتەوە، وە 108 یاری نێودەوڵەتی کردووە، 31 گۆڵی کردووە، 1998 جامەکەی بردەوە و هەر لەو ساڵەشدا باڵۆندۆری بردەوە،
وە بە باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن فیفاوە لە ساڵانی (1998، 2000، 2003) هەڵبژێردرا.
گرێبەستی زیدان لەگەڵ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان تاوەکو ساڵی 2030 دەبێت.

مەستان حوسامەدین

6 کاتژمێر پێش ئێستا