ئەتلەتیکۆ بۆ ئەلڤارێز: تەنیا بۆت نییە بچیتە بەرشلۆنە

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تاوەکو دێت کەیسی پەیوەندیکردنی جولیان ئەلڤارێز بە بەرشلۆنەوە زیاتر ئاڵۆز دەبێت، لە دوایین زانیارییەکان، میدیاکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەتلەتیکۆ ئامادەیە ئەلڤارێز بفرۆشێت بە هەر یانەیەک بەرشلۆنە نەبێت.

تەنیا بۆت نییە بچیتە بەرشلۆنە

بە گوێرەی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەلڤارێزیان گوتوە تەنیا دوو ڕێگەت لەبەردەمدایە
'موندۆ دیپۆرتیڤۆ' نووسیویەتی، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیمەیڵیان بۆ جولیان ئەلڤارێز ناردووە و پێیان گوتووە: لە ڕێکەوتی 10ی مانگی داهاتوو بگەڕێوە و دەست بە ڕاهێنان بکەرەوە.

هاوکات یانەکە دوو بژاردەشیان خستووەتە بەردەمی کە پێکهاتوون لە
بەردەوامبوون تاوەکو کۆتاییی گرێبەستەکەت (2030).
ڕازیبوون بە هەر گرێبەستێک کە لە ئینگلتەرا و فەرەنساوە پێشکەش دەکرێت، جگە لە یانەی بەرشلۆنە.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا