زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بازرگان و پیاوانی کاری عێراق و تورکیای کرد

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی هاوبەشی  بازرگان و خاوەنکارانی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە
کۆبوونەوەی هاوبەشی بازرگان و خاوەنکارانی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە

بە چاودێری و سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بازرگان و پیاوانی خاوەنکاری عێراق و تورکیای کرد.

ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانانی تورکیا

بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی زەیدی، لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەکی لە بازرگانانی تورکیا ئامادەی بوون، باس لە گرنگی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرا، بە ئامانجی سوودی هاوبەش بۆ هەردوو وڵات.

پێداچوونەوە بە میکانیزمی  ئاسانکارییەکانی حکومەت

لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو میکانیزم و ئاسانکاریانە کرا کە حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان و باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و ئابووری پەسەندی کردووە، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە کارئاسانی و کرانەوە لەبەردەم جموجوڵی ی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ تورکیا.

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا