ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانیی بردەوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ
لۆگۆی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ

کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ، پێنج خەڵاتی نێودەوڵەتی لە خەڵاتەکانی ®Stevie بۆ ساڵی 2026 بۆ نایابی تەکنەلۆجیا بەدەستهێنا، دووانیان خەڵاتی زێڕین و دووانیشیان خەڵاتی زیوی و ئەوى دیکەشیان برۆنزە.

ئاسیاسێڵ وردەکارى ئەو بوارانەى کە خەڵاتى تیا وەرگرتووە بەمجۆرە باسدەکات:

تایبەتمەندی ئەو بەشەی یەکەم خەڵاتی زێڕێنی تیا وەرگیراوە

یەکەم: خەڵاتی زێڕینی ®Stevie لە بەشی "پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای ساڵ - ژیریی دەستکرد - پیشەسازییەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان" بۆ رێزلێنان بوو لە LAILA یاریدەدەری ژیریی دەستکردی ئاسیاسێڵ بۆ خستنەڕووی یەکەمین مۆدێلی پێشەنگی خزمەتگوزاریی ژیریی دەستکردی تایبەت بە بەشداربووان. LAILA لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024ـەوە وەک یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردی تایبەت بە بەشداربووان لە عێراق دەستی بەکارەکانی کردووە و ملیۆنان پەیوەندی و داواکاری بە زمانەکانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی جێبەجێکردووە، ڕێژەی 76%ـی پرسیارەکانی لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەڵامداوەتەوە.

 تایبەتمەندی ئەو بەشەی دووەم خەڵاتی زێڕینی تیا وەرگیراوە

دووەم: خەڵاتى زێڕینی ®Stevieـی لە بەشی "داهێنانی تەکنیکی ساڵ - ژیریی دەستکرد - پیشەسازییەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان" وەرگرت، بۆ +CEI، کە سیستمێکی پاڵپشتیکراوە بە ژیریی دەستکرد و ڕۆژانە ئەزموونی ڕاستەقینەی هەر یەکێک لە بەشداربووانی دەپێوێت کە لە 20 ملیۆن زیاترن. بە ڕێنمایی +CEI، باشترکردنی تۆڕەکە نمرەی کواڵیتیی گشتی ئاسیاسێڵی بەرزکردەوە و ڕۆژانە سکاڵای بەشداربووانی کەمکردۆتەوە. لیژنەی دادوەری ئەمەیان بە "یەکێک لە بەهێزترین پاڵێوراوان لە پۆلی ژیریی دەستکرد پەسەند کرد.

 دوو خەڵاتی زیوی بۆ سێ زمان و تەکنیکی ئەندازیاری

سێیەم و چوارەم خەڵاتى ئاسیاسێڵ هەر تایبەت بوو بە LAILA، کە دوو خەڵاتی زیوی ®Stevieـی بەدەستهێنا، یەکەمیان وەک یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردی تایبەت بە بەشداربووان لە عێراق کە بە سێ زمان لە ڕێی یەک ڕووکاری گفتوگۆوە خزمەت بە کڕیاران دەکات، دووەمیان بۆ تەکنیکی ئەندازیاری پێشکەوتوو کە دەیبەستێتەوە بە سیستەمی ڕاستەوخۆی ئاسیاسێڵەوە. لیژنە دادوەرییەکە ئەمەیان بە "دەستکەوتێکی جیهانی" ناو بردووە کە "زۆر زیاتر لە توانای جێبەجێکردنی chatbotـی ئاسایی تێدەپەڕێت"، یەکێک لە داوەران دەربارەی ئەم ئەنجامانە بۆچوونی خۆی بەم شێوەیەو نوسیووە: "پێویستە تۆڕەکانی دیکە زۆر لە نزیکەوە لێکۆڵینەوەی لێبکەن و لێوەی فێرببن".

 خەڵاتی پێنجەم بۆ دروستکردنی یەکەمین ئیکۆسیستمی پەیوەندییەکانی ژیری دەستکرد

پێنجەم: خەڵاتی برۆنزی ®Stevieـی لە بەشی "کۆمپانیای ساڵ - ژیریی دەستکرد" بۆ دروستکردنی یەکەمین ئیکۆسیستەمی پەیوەندییەکانی ژیریی دەستکردی فول ستاکە لە عێراق کە خزمەتگوزاریی بەشداربووان و بەگەڕخستنەکانی تۆڕ و شیکاریی پێشبینیکراو دەگرێتەوە.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا