خافێر تیباس هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئینفانتینۆ و وەڵامی پەیامەکەی دەداتەوە
سەرۆکی ڕابیتەی خولی ئیسپانیا (لالیگا)، خافێر تیباس، هێرشێکی توندی کردە سەر جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، وەک وەڵامێک بۆ دوایین پەیامی ئینفانتینۆ کە تێیدا بەرگری لە ڕێکخستنی مۆندیال کردبوو و ڕەخنەگرانی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە "قین و ڕەخنەگرتن دایپۆشیوون".
ئینفانتینۆ لە پەیامەکەیدا نووسیبووی: "داخەکەم کە چێژتان لە مۆندیال وەرنەگرت بەهۆی سەرقاڵبوونتان بە قین و ڕەخنە."
خاڤیێر تیباس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی داوەتەوە و نووسیویەتی: «ئەمڕۆ ئینفانتینۆ پەیامێکی بەزەییپێداهاتووانەی لە ئینستاگرام و ئەکاونتەکانی فیفا بڵاوکردەوە، چونکە داواکردنی شەفافیەت لە دامەزراوەیەکی وەکو فیفا هیچ پەیوەندییەکی بە ڕق و کینەوە نییە، شەفافیەت و حوکمڕانیی دروست ڕق لێ بوونەوە نین، بەڵکو ئەرکن، دامەزراوە بەهێزەکانیش هێرش ناکەنە سەر ئەوانەی پرسیار دەکەن، بەڵکو وەڵامیان دەدەنەوە."
تیباس پرسیار لە ئینفانتینۆ دەکات و دەڵێت: «کاتێک بەرپرسێک پەیامێکی تەواو تەرخان دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ڕەخنەگران، سروشتییە بپرسین: بۆچی لەم کاتەدا ئەم تۆنە بەرگریکارانەیەت واتای چییە؟ ئایا شتێک ڕوو دەدات کە ئێمە نایزانین؟"
ئەم گرژییانەی نێوان تیباس و ئینفانتینۆ لە کاتێکدایە کە تیباس بەردەوام ڕەخنە لە فراوانکردنی پاڵەوانێتییەکانی فیفا دەگرێت و بە هۆکاری زۆرکردنی پەستانی سەر یاریزانان و تێکدانی خشتەی خولە ناوخۆییەکانی دەزانێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا