خالید شوانى: ڕێکارەکانى گواستنەوەى سزادراوانى نێوان عێراق و ئەڵمانیا تەواو دەکرێن

دانیار فاروق 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و دانیال کریپەر باڵیۆزى ئەڵمانیا لە عێراق
کۆبوونەوەی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و دانیال کریپەر باڵیۆزى ئەڵمانیا لە عێراق

خالید شوانی، وەزیری داد ئەمڕۆ سێشەممە جەختی لە گرنگیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی گواستنەوەی سزادراوانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا کردەوە.

تاوتوێی دۆسیەی بەندکراوە ئەڵمانییەکان لە عێراق

خالید شوانی لەگەڵ دانیال کریپەر باڵیۆزى ئەڵمانیا لە عێراق، تاوتوێی چەند دۆسیەیەکی هاوبەشیان کرد، لە پێشەنگیاندا دۆسیەی ئەو بەندکراوە ئەڵمانیانەیە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە.

بایەخی تەواوکردنی ڕێکاری واژۆکردنی گواستنەوەی سزادراوان لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا

خالید شوانى، ئاماژەی بە "گرنگیی تەواوکردنی ڕێکارە تایبەتەکانی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ گواستنەوەی سزادراوان لە نێوان عێراق و ئەڵمانیادا کرد، بە شێوازێک کە لەگەڵ یاسا نیشتمانییەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە بگونجێت.

پەرۆشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دادوەری و یاساییەکان

باڵیۆزی ئەڵمانیا، پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە دادوەری و یاساییەکان لەگەڵ عێراق دووپاتکردووەتەوە و ستایشی "ئەو هەوڵانەشی کرد کە حکومەتی عێراق لەم دۆسیەیەدا دەیدات".

دانیار فاروق

4 کاتژمێر پێش ئێستا