دەزگای ئاسایش: لە 24 کاتژمێردا بە شەش درۆن کۆیە و شارباژێر کراونەتە ئامانج
ئارام یوسف 28/07/2026
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بە شەش درۆن کۆیە و شارباژێر کراونەتە ئامانج.
پێنج هێرش بۆسەر کۆیە و دەوروبەری
دەزگاکە لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتى "کاتژمێر 12:35 بۆ کاتژمێر 14:00ـى ڕۆژى دووشەممە بە پێنج درۆن هێرشکراوەتەسەر شارۆچکەی کۆیە و دەوروبەری.
کردنە ئامانجی ناوچەی شارباژێڕ بە درۆنێک
ئاماژەى بەوەشکردووە، کاتژمێر 05:20ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بە درۆنێک هێرشکراوەتە سەر ناوچەی شاڕباژێڕ.
هێرشەکان هیچ زیانێکی نەبووە
دەزگای ئاسایش دەڵێت "هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییانەوە تۆمارنەکراوە".
ئارام یوسف
28/07/2026