عەلى زەیدى و ئەردۆغان سێ یاداشتى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
هەر لە سەردانەکەدا عەلى زەیدى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سێ یاداشتى لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
یاداشتی خاوەندارێتی پیشەسازی
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، یاداشتى یەکەم بۆ هاوکاری لە بواری خاوەندارێتی پیشەسازی لەنێوان وەزارەتی پلاندانانی عێراق و وەزارەتی پلاندانان و تەکنەلۆجیای تورکیایە.
ڕاهێنان لە بواری ئەکادیمی لە نێوان کۆلێجەکانی پۆلیس
یاداشتى دووەم تایبەتە بە هاوکاری لە بواری ڕاهێنانی ئەکادیمی لەنێوان کۆلێجی پۆلیسی عێراق و ئەکادیمیای پۆلیسی تورکیا.
یاداشتی بوارەکانی وەرزش و لاوان
پاشکۆیەک بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنى تایبەت بە هاوکاری لە بوارەکانی وەرزش و لاوان لەنێوان وەزارەتەکانی وەرزش و لاوانی هەردوو وڵات واژۆ کراوە.
دانیار فاروق
3 کاتژمێر پێش ئێستا