بەرگریی شارستانیی هەولێر: گەنجێکى 25 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لەزێی گەورە خنکا
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەنجێکى 25 ساڵ لەکاتی مەلەکردن لەزێی گەورە خنکا.
گەجەکە لە کاتی مەلەکردن خنکاوە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکرد، گەنجەکە لە شارۆچکەى خەبات گوندی بشیریان لەکاتی مەلەکردن خنکاوە و دواى 20 خولەک گەڕان توانرا لەلايەن تيمی ژێرئاوی خەبات تەرمەکە بدۆزنەو.
تا ئێستا 52 حاڵەتی خنکان تۆمار کراوە
بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بەو حاڵەتەى ئەمڕۆوە 52 حاڵەتى خنکان تۆمارکراون.
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا