دوو یاریزانى پاڕاگلایدەر لە خورماڵ کەوتنە خوارەوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو یاریزانی پاڕاگلایدەر لە نزیک گوندى ئەحمەدئاواى شارۆچکەى خورماڵى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە کەوتنە خوارەوە و برینداربوون.

تیمی تەندروستی بە هانایانەوە چوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە

مەڵبەندی تەندوستی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، تیمەکانیان بەدەم هەردوو یاریزانەکەوە چوون و دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هاوکاری تەندروستیان پێشکەش کراوە.

هەردوو یاریزانەکە تەندروستییان جێگیرە

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەردوو یاریزانەکە تەندروستیان جێگیرە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا