دۆزینەوەیەک لە میسڕ شوێنەوارناسانی هەژاندووە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە نوێترین پێشهاتی شوێنەوارییدا لە نزیک هەڕەمی سوور لە قاهیرە، پاشماوەی بەنداوێکی گەورە دۆزراوەتەوە و ئەمەش سەری شوێنەوارناسانی سوڕماندووە.

مێژووی پاشماوەکە زیاترە لە چوار هەزار ساڵ

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پاشماوەی ئەو بەنداوە گەورە و زەبەلاحەی لە نزیک هەڕەمی سوور یان هەڕەمی باکوور لە قاهیرە دۆزراوەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر.

وەڵامی شێوازی دروستکردنی هەڕەمەکان دەداتەوە؟

بە گوتەی شارەزایانی شوێنەوار، ئەم پاشماوەیە، دەکرێت بەڵگەیەکی نوێی و گەورە بێت بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ڕاستەقینەی شێوازی دروستکردنی هەڕەمەکان، بە چەشنێک، ئەندازە و مەوداکەی هێندە گەورە و فراوانن، ئاماژەن بۆ داهێنەرییەکی ناوازی ئەندازیاری.

گوزارشت لە سیستمێکی هایدرۆلیکی دەکات

ئاماژەیان بەوەش داوە، بوونی پاشماوەی ئەم بەنداوە بەڵگەیەکی سەرەتایی دەخاتە ڕوو کە هەڕەمەکان پاڵپشت بە سیستمی هایدرۆلیکیی ئاڵۆز دروستکرابن و ئەمەش بەراورد بە سەردەمی دروستکردنیان، بە زۆر دەگمەن و نموونەیی وەسف دەکرێت.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا