تابلۆیەکی بەناوبانگی گوستاڤ کلیمت دەکرێت بە لێگۆ

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمی و لە پێشهاتێکی نوێی هونەریدا، تابلۆیەکی بەناوبانگی گوستاڤ کلیمت گەورە شێوەکاری نەمسایی، بە شێوەی تابلۆیەکی هونەریی دروستدەکرێت و لە ئێستاوە دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن.

ڕێککەوتنەکە فەرمییە

هاوبەشانی کۆمپانیای لێگۆ و مۆزەخانەی بێلڤێردی لە ڤیەننا، گەیشتوون بە ڕێککەوتنێکی هونەری، کە مۆزەخانەکە ڕێگە دەدات، کۆمپانیای لێگۆ، مافی خاوەندارێتیی تابلۆی بەناوبانگی "The Kiss"ی گوستاڤ کلیمت بەکاربهێنێت، بۆ دروستکردنەوەی تابلۆکە لەسەر شێوەی لێگۆ.

چوار هەزار پارچەیە

بەگوێرەی زانیارییەکان، لێگۆ بۆ دروستکردنەوەی ئەم تابلۆیە، چوار هەزار پارچەی جیاواز لە یەک کۆکراوەدا پێشکەش دەکات و کڕیاران دەتوانن داواکاریی بۆ بەدەستهێنانی کۆکراوەکە پێشکەش بکەن و نرخەکەی 299.9 دۆلار دەبێت.

ئەم تابلۆ هونەرییە، لە دیارترین تابلۆکانی گوستاڤ کلیمتە، ساڵی 1907 بۆ 1908 دروستکراوە و بەهاکەی بەنزیکەی یەک ملیار دۆلارە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا