ئەنجوومەنی وەزیرانی کاربەڕێکەر کۆدەبێتەوە و پرسی بەنزین و بودجەی 2027 تاوتوێ دەکات

کیژان مەحمود 4 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە، کە بریتیین لە قەیرانی بەنزین و پێشنیازەکانی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق، لەگەڵ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی سووتەمەنی.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە

کەناڵ8 لە دوو سەرچاوەی ناو ئەنجوومەنەکەوە زانیویەتی، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11 دەستیپێدەکات و پرسی کیشەی بەنزین و بودجە تاوتوێ دەکرێت.

پێشنیازی سوودمەندبوون لە بەنزینی عێراق

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سوودمەندبوونی هەرێم لە بەنزینی عێراقەوە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەوە دەکرێت هەرێمی کوردستان سوودمەند بێت لەو بەنزینەی لە عێراق دابەش دەکرێت کە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتە و بە 450 دینارە.

داواکاری بۆ بەشەبودجەی ساڵی داهاتوو

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتییەوە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بێجگە لە پارەی مووچە کە بۆی دەنێردرێت، هیچ بودجەیەکی دیکەی لە بەغداوە بۆ نایەت و بە باشی زانی بۆ ساڵی داهاتوو داوای بەشەبودجە بگوێزرێتەوە و بکەرێت.

ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە بودجەی 2027

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ڕاپۆرتی وەزارەتی داراییەوە ڕایگەیاند، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ڕاپۆرت و پێشنیازی وەزیری دارایی بۆ بودجەی 2027ـی عێراق دەخرێتەڕوو.

کیژان مەحمود

4 کاتژمێر پێش ئێستا