فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی: چارەسەرکردنی کێشەی چەمی تانجەرۆ بە هەوڵی قوباد تاڵەبانییە
ڕزگارکردنی چەمی تانجەرۆ بووەتە پرسێکی نیشتمانی و بە پاڵپشتیی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هاتنەسەر هێڵی وەزارەتی ژینگەی عێراق، ئامادەکارییەکان بۆ دیاریکردنی شوێنی وێستگە و یەکەکانی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە چەند خاڵێکی دیاریکراوی چەمەکەدا دەستی پێکردووە.
چارەسەرکردنی تانجەرۆ وەک پرسێکی نیشتمانی
لەبارەی هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی چەمی تانجەرۆوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی پیسبوونی چەمی تانجەرۆ و ژینگەی ناوچەکە، پرسێکی نیشتمانییە و چارەسەرکردنیشی بە پاڵپشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانە و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی ژینگەی عێراق هاتووەتەسەر هێڵ.
هەنگاوە کردارییەکان و دانانی وێستگەکان
شایی ئاوات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هەنگاوە کردارییەکانی چارەسەرکردنەکەوە باسی کرد و گوتی، لە چەند خاڵێکی چەمی تانجەرۆدا وێستگە یاخود یەکەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس دادەنرێت و ئێستاش لە قۆناغی دیاریکردنی دانانی ئەو وێستگانەن.
3 کاتژمێر پێش ئێستا