قەتەر هێرشەکانی سەر سعودیە ئیدانە دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێکارەکانی ریاز دووپات دەکاتەوە
قەتەر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کراونەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی شانشینی عەرەبیی سعودیە، هاوکات ڕایگەیاند کە بە تەواوەتی پاڵپشتی لە ڕێکارەکانی ئەو وڵاتە دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی و سەروەریی خاکەکەی.
پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەبارەی هێرشەکانی سەر سعودیە ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە لە خاکی عێراقەوە کرانە سەر سعودیە، ئەو کردەوەیە پێشێلکردنی تەواوەتیی سەروەریی سعودیە و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
پاڵپشتیکردنی ڕێکارەکانی سعودیە
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەبارەی پشتگیریکردنی ریازەوە دەڵێت، پشتگیریی خۆی بۆ سعودیە دووپات دەکاتەوە و پاڵپشتیی سەرجەم ئەو ڕێکارانەش دەکات کە سعودیە بۆ پارێزگاری لە سەروەری و سەلامەتیی خاکەکەی دەیگرێتەبەر.
ئاڵۆزییە هەرێمییەکان و وەڵامی سەربازی
ڕاگەیەندراوەکەی قەتەر لە کاتێکدایە دوێنێ سعودیە ڕایگەیاند، لە خاکی عێراقەوە هێرشیان کراوەتەسەر، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ژمارەیەک لە بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردوومان کرد.
59 خولەک پێش ئێستا