تەلەفزیۆنی ئێران: ئەمریکا چەند پێگەیەکى لە پیرانشار بۆردوومان کرد

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لە بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. فۆتۆ: AFP
یەکێک لە بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. فۆتۆ: AFP

تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە پیرانشاری پارێزگای ورمێ بۆردوومان کردووە، ئەمەش دووەم هێرشی لەو شێوەیەیە دوای گرژییەکانی ئەمدوایەی گەرووی هوورمز. هێرشەکە ناوچەیەکی چۆڵەوانی کردووەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بۆردوومانکردنی پێگەکان لە پیرانشار

دوای گرژییەکانی گەرووی هوورمز جارێکی دیکە ئەمریکا هێرشی کردەوە سەر پیرانشار (خانێ) لە باشووری پارێزگای ورمێ و لەوبارەیەوە تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لەبارەی هێرشەکەوە بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە پیرانشاری پارێزگای ورمێ بۆردوومان کردووە.

زیانەکانی هێرشەکە

بەگوێرەی میدیای ئێران، بەهۆی ئەوەی هێرشەکە ناوچەی سنووری و چۆڵەوانی کردووەتەوە ئامانج هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تاوەکو ئێستاش زیانە مادییەکانی نەزانراون.

هێرشەکەی پێشوو بۆ سەر پیرانشار

24ـی ئەم مانگە بۆ جاری یەکەم لە دوای گرژییە سەربازییەکانی گەرووی هوورمز، ئەمریکا هێرشی کردە سەر پیرانشار.

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا