ڕووسیا سەرەخۆشی لە عێراق دەکات بۆ شەهیدانی حەشدی شەعبی
هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوەو ڕووسیا سەرەخۆشی ئاڕاستەی عێراق دەکات.
سەرەخۆشی و هاوخەمی لە خەڵکی عێراق و حەشدی شەعبی
ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق و بەتایبەتی دەستەی حەشدی شەعبی دەکەن، بەهۆی کوژران و برینداربوونی چەکدارەکانی لە ئەنجامی لێدان لە بارەگاکانیان لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەکرد، "ژیانی تاک بە تاکی خەڵکی عێراق گەنجینەیە و ئێمە هاوبەشی ئازاری خێزانی کوژراوان و بریندارانین.
ڕاگەیێنراوی سێنتکۆم و وەزارەتی بەرگری سعودیە
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) و وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە ڕاگەیێراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد کە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە عێراق، وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو پەلامار و هەڕەشە درۆنییانەی کە ئاڕاستەی هێزەکانی ئەمەریکا و ژێرخانی وزەی سعوودیە کرابوون.
2 کاتژمێر پێش ئێستا