هیلال هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لویز دیاز چڕکردووەتەوە
یانەکانی خولی ڕۆشەنی سعودیە واز لە یاریزانە گەورەکانی ئەورووپا ناهێنن، ئەم خولە بە ملیاران دۆلار خەرجی لە گواستنەوەی یاریزانانی خولە گەورەکانی ئەورووپا کردووە، ئەمجارە یانەی هیلالی سعودی ئەیانەوێت لویز دیاز بگوازنەوە، چونکە ئەگەری زۆرە ماڵئاوایی لە کەریم بنزیمەی بکەن.
دیاز لە ئەڵمانیا ناچێتە دەرەوە
فلۆریان پلێتینبێرگ ڕۆژنامەوانی دیاری گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت، هیلالی سعودی هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە و دەیانەوێت بە زووترین کات بە ئۆفەرە خەیاڵییەرکانیانەوە لویز دیاز لە بایرن میونشنەوە بگوازنەوە.
لویز دیاز هاوینی ڕابردوو بوو بە 70 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپووڵەوە چووە بایرن میونشن، تا 2029ـش لەگەڵ باڤارییەکان گرێبەستی هەیە.
وەرزی ڕابردووش هیلال هەر لە هەوڵدا بوو دیاز ڕازی بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەمجارە پێیان گوتوە کە موچەی ساڵانەی 22 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بەبێ ئەوەی باج بدات، بەڵام دیاز بە هیچ شێوەیەک چاوی لە پارە نییە و دەیەوێت لە ئەورووپا بمێنێتەوە، بەتایبەت وەرزی رابردوو دیاز 26 گۆڵ و 23 ئەسیستی بۆ بایرن کرد، کاتێک ڕوویکردە بایرن و لیڤەرپووڵی جێهێشت، زۆرینە گومانیان هەبوو لەوەی ئاستی باش بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نازناوی بۆندسلیگای بردەوە و ئاستێکی زۆر بەرزیشی پێشکەشکرد.
2 کاتژمێر پێش ئێستا