ئێران هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیەی بۆ سەر حەشدى شەعبى سەرکۆنە کرد

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرکۆنەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و سعودیەى بۆ سەر حەشدى شەعبى کرد و هێرشەکانى وەکو خواستى واشنتن بۆ فراوانکردنی بازنەی جەنگ ناوبرد.

سەرکۆنەکردنی هێرشەکان

وەزارەتەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتى "سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر هەندێک ناوچە، دامەزراوە و ناوەندە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق و شوێنی حەوانەوەی زیارەتکاران دەکەین".

هێرشەکان پێشێلکاری سەروەریی خاکی عێراقە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکان بە پێشێلکاری سەروەری خاکی عێراق و بەندی چواری پەیماننامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەما نێودەوڵەتییەکان ناو دەبات و دەشڵێت "هێرشەکان هاوتەریبن لەگەڵ خواستی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ فراونکردنی بازنەی جەنگ".

لە کۆتایدا پشتیوانى تاران بۆ گەل و حکومەتى عێراق دەردەبڕێت.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا