سێ کارمەندى هاتوچۆى کەرکووک بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکران

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری کەرکووک
یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری کەرکووک

بەتۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل لەبەرامبەر پێدانى مۆڵەتى شۆفێرى بە هاونیشتمانییان، سێ کارمەندى بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى کەرکووک دەستگیرکران و دۆسیەکە ڕەوانەى دادگاى تایبەتمەندکراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کارمەندە دەستگیرکراوەکان لەناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکووک دەوام دەکەن، ئەو تۆمەتانەش کە ئاڕاستەیان کراوە، وەرگرتنى بەرتیلە لەبەرامبەر دەرکردنى مۆڵەتى شۆفێرى و ئەنجامدانى مامەڵەى نایاسایی.

ڕەوانەکردنی کارمەندەکان بۆ لێکۆڵینەوە

هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، هەرسێ کارمەندەکە ڕەوانەى لێکۆڵینەوە کراون و دەستەى دەستپاکى دۆسیەکانیانى داوەتە لایەنە تایبەتمەندە دادوەرییەکان.

پیشتریش سێ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی کەرکووک لەسەر گەندەڵی دەستگیر کران

پێشتریش، بەڕێوەبەری بەشی کارپێکردن لە بەڕێوەبەرایەتیى سەرچاوەکانی ئاوی کەرکووک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری کەرکووک و بەڕێوەبەری پێشووی هۆبەی ڤێتەرنەری شارەدێی شوان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران

جگە لەوەش 25 فەرمانبەر لە کەرکووک بەتۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل و گەندەڵى دەستگیرکراون.

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا