ئاسایشی نیشتمانی: سزای لەسێدارەدان بۆ شەش تیرۆریست دەرچوو

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی  دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق
لۆگۆی دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە، سزای لەسێدارەدان بۆ شەش تیرۆریست دەرچووە، کە یەکێکیان والی ئەنباری داعش بووە.

پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی دەستگیرکراون

دەزگاکەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەو چەکدارانەیان لە هەڵمەتێکدا بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دەستگیرکردووە و توانیویانە شکست بە پلانەکانیان بهێنن و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەیان بکەن.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەندامی داعش بوون

ئاماژە بەوەشکراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئەو تیرۆریستانە ئەندامی داعش بوون و بەشدارییان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیی چەکداریدا کردووە.

هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، لە دادگای تاوانەکانی کەرخ، بە پشبەستن بە ماددەی 4ی تیرۆر، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا