نزار ئامێدى لەگەڵ نووری مالیکى لە کۆشکى سەرۆکایەتیى کۆمار کۆبووەوە
نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق، لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا، جەختیکردەوە، لە گرنگى پشتبەستن بە سازان و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەردەوام لەنێوان سەرکردەکانى عێراق.
جەختکردنەوە لە گرنگی پشتبەستن بە گفتوگۆ و دانوستان
بە گوێرەى ڕاگەیێنراوێکى سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق، نزار ئامێدى لە کۆشکى سەرۆکایەتى لە بەغداد لەگەڵ نوورى مالیکى کۆبووەتەوە و تیایدا دۆخى گشتى لە وڵات و ناوچەکە تاوتوێکراوە، هەروەها جەختکراوەتەوە لە گرنگى پشتبەستن بە ڕێچکەى گفتوگۆ و دانوستاندن و ڕاوێژى بەردەوام لە نێوان سەرکردە نیشتمانییەکان، بۆ دۆزینەوەى چارەسەرەکان بۆ زۆربەى ئەو ئاڵنگارییانەى لە بەردەمیاندان و ڕەچاوکردنى بەرژەوەندییەکان و ڕەخساندنى سەقامگیریی سیاسی.
جەختکردنەوە لە یەکڕێزی نێوا سەرکردە سیاسییەکان
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە گرنگى یەکخستنى هەوڵەکان و بەردەوامى هەماهەنگییەکان لەنێوان هێزە سیاسییەکان و یەکڕیزی لەنێوان سەرکردە سیاسییەکان.
3 کاتژمێر پێش ئێستا