سبەى حەلبووسى سەردانى هەولێر دەکات
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سبەى محەممەد حەلبووسى، سەرۆکى حیزبى تەقەدووم، سەردانى هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکى پارتى و جێگرەکانى کۆدەبێتەوە.
پچڕانی پەیوەندییەکانی پارتی و تەقەدووم
دواى ماوەیەکى زۆر لە پچڕانى پەیوەندییەکانی پارتى دیموکراتى کوردستان و حیزبى تەقەدووم، سبەى حەلبووسى سەردانى هەولێر دەکات.
تاوتوێی پەیوەندییە حیزبییەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، حەلبووسى بە یاوەرى شاندێکى باڵاى حیزبەکەى سەردانى هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى پارتى گفتوگۆ لەبارەى پەیوەندییە حیزبییەکان و دۆخى سیاسى و ئەمنى عێراق و پرۆسەى تەواوکردنى کابینەکەی زەیدی دەکەن.
ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان
نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى، وەک هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حەلبووسى لە 5ـى ئایار و 23ـى ئایار، سەردانى حەلبووسیان لە بەغداد کرد و بڕیاریاندا هەردوو حیزب پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا