هەڵبژاردنی یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش لە کوردستان، هەڵبژاردن بۆ یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو.
لەم هەڵبژاردنەدا، هاوڕێ ڕەواندزی وەک سەرپەرشتیار و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و دکتۆر ئەژی خەلیل وەک سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە کاروان زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی و سەڵاحەدین مەحموود و عوسمان عومەر و هۆشەنگ عەبدولڵا و مەحموود عەبدولڕەحمان وەک ئەندامی لیژنەی باڵا بەشداربوون.
هەردە ڕەئوف، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزیی لیژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق و دکتۆر محەممەد ئیبراهیم، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق - لقی سلێمانی ئامادەبوون.
لە کۆی 10 بەربژێر بۆ دەستەی کارگێریی نوێی یانەی وەرزشی نەورۆز، هەشت بەربژێر توانیان، متمانەی دەستەی گشتیی بەدەستبهێنن.
هێرش کەمال بە سەرۆکی یانەی وەرزشی نەورۆز دەستنیشانکرا و ڕیزبەندی دەنگەکان بەم جۆرە بوون:
یەکەم : هێرش کەمال ٩٩ دەنگ
دووەم : ئەیوب عەلی ٨٧ دەنگ
سێیەم : ئومێد عەبدوڵلا ٨٦ دەنگ
چوارەم : ئارام عومەر ٨٣ دەنگ
پێنچەم : دلێر عەبدوڵلا ٧٩ دەنگ
شەشەم : ئەژین حەمەد ٧٥ دەنگ
حەوتەم : تەنیا حەسەن حسێن : ٧٣ دەنگ
هەشتەم : ئەردەڵان حەمەرەشید : ٥٩ دەنگ
…..
بەربژێری دەرنەچوو بریتی بوون لە:
مەریوان عومەر : ٣٨ دەنگ
هادی کەریم : ٤٧ دەنگ

1 کاتژمێر پێش ئێستا