عەلى نوعمان دەبێتە ڕاهێنەرى سلێمانى
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یانەى سلێمانى دەیەوێت بەرەو خولى ئەستێرەکانى عێراق هەنگاو بنێت و دواى دەستنیشانکردنى سەرپەرشتیارى تیپى تۆپى پێى یانەکە،کەناڵ8 ناوى ڕاهێنەرى داهاتووى یانەکە ئاشکرا دەکات.
بە پێى زانیارییەکان لە چەند کاتژمێرى داهاتوو، عەلى نوعمان ڕاهێنەرى دیارى شارى بەغداد دەگاتە شارى سلێمانى و گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى دایک واژۆ دەکات.
ئەو ڕاهێنەرە پێشتر یاریزانى هەڵبژاردەى عێراق و یانەکانى دیالە و دهۆک و شوڕتە بووە و لەگەل خۆیدا یاریدەدەرێک دەهێنێت بۆ کاستى ڕاهێنەرى.
بڕیاریشە دواى واژۆکردنى گرێبەستەکە، یانەى سلێمانى ئامادەکارییەکانى بۆ بەشداریکردن لە خولى پلە دووى یانەکانى عێراق دەستپێبکات.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا