زەیدی سەردانی بارەگای گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەردانی بارەگای حەشی شەعبی کرد و بڕیاریدا ڕێزلێنان بۆ کوژراوەکان بکرێت و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکانیان دابین بکرێت، کە لە هێرشە هاوبەشەکەی سعودیە و ئەمریکا کوژراون.
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و گوێبیستی وردەکارییەکانی هێرشەکە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، زەیدی لە سەردانەکەیدا بۆ بارەگای حەشدی شەعبی، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو هێزە کۆبووەتەوە و گوێبیستی وردەکاریی ئەو هێرشە بووە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوەتەسەر عێراق و بووەتە هۆى کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی.
ڕێزلێنان لە کەسوکاری کوژراوەکانی حەشدی شەعبی
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاریداوە، ڕێزلێنان بۆ کەسوکاری کوژراوەکانی حەشدی شەعبی بکرێت و چاودێری و چارەسەری پزیشکی بۆ تەواوی بریندارەکان دابین بکرێت.
عەلی زەیدی بڕیاریداوە، هەر بریندارێک پێویستی بە چارەسەر هەیە، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت.
1 کاتژمێر پێش ئێستا