ترەمپ: هێرشەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى عێراق بووە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراى کرد هێرشەکەی سەر گرووپە چەکدارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بووە و هەڕەشەى لە ئێرانیش کرد.
"هێرشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە"
ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕاگەیاند، هێرشە هاوبەشەکەی وڵاتەکەی و سعودیە بۆ سەر گرووپەکانى حەشدى شەعبى، گوتى "بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بووە" بەبێ ئەوەى زانیارى زیاتر لەمبارەیەوە بخاتەڕوو.
ناوبردنی گروپە چەکدارەکان بە شێرچەنجەی جیهان
ترەمپ، گرووپە چەکدارەکانیشی بە "شێرپەنجەی جیهان" ناوبرد و ڕایگەیاند، پێداچوونەوە دەکەن بەوەی هۆشداری زیاتر بۆ ئەم گرووپانە دەربکەن.
هەڕەشەی توند لە ئێران
لەبارەى ئێرانیشەوە، ترەمپ باسی لەوە کرد، شەوى ڕابردوو بەهێرشەکەى ئێران بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا لە ئوردن شۆکبوون و هێزەکانیان تەنیا چەند خولەکێکیان لە بەردەست بوو بۆ خستنەخوارەوەى مووشەکەکان، بەو هۆیەوە هەڕەشەى توندى کرد و گوتى "وانەیەکى زۆر توند بە ئێران دەدەین و بە بەهێزى لێى دەدەین".
2 کاتژمێر پێش ئێستا