وەزیرى گواستنەوەى عێراق ڕوونکردنەوە لەبارەى واژۆنەکردنى گرێبەستەکە دەدات
وەزیرى گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى کێشەى هونەرى و پرۆتۆکۆلییەوە گرێبەستەکەى ڕێگەى گەشەپێدانى واژۆنەکردووە و دەڵێت مافى یاسایی خۆمانە ڕێکار لە دژى ئەو ڕاگەیاندنانە بگرینەبەر کە ئەم پرسەیان بە ڕێڕەوێکى خراپدا برد.
"بوونی هەڵەى پرۆتۆکۆلى و هونەرى لە ڕێککەوتنەکەدا"
وەهەب حەسەنى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، ئەوەى ڕویداوە لەکاتى واژۆکردنى ڕێکەوتنەکان هەڵەى پرۆتۆکۆلى و هونەرى بووە، بەڵام لێکدانەوەى جیاوازى بۆکراوە، بۆیە داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکات ڕاستگۆیانە هەواڵەکان بگوازنەوە و بە مافى خۆى دەزانێت سکاڵاى یاسایی تۆماربکات.
ڕێگەی گەشەپێدان عێراق ناکاتە یاریزانێکی پەراوێزخراو
ناوبراو جەختدەکاتەوە، لەپاش تەواوکردنى گۆڕانکارییەکان گرێبەستەکە لەسەر ڕێگەى گەشەپێدان واژۆکراوە، کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەگوێرەی ئەو دیدە نیشتیمانییە بەردەوامە کە عێراق ناکاتە یاریزانێکی پەراوێزخراو لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەکاندا.
لەکاتى واژۆکردنى ڕێکەوتنەکانى نێوان عێراق و تورکیا، بە ئامادەبوونى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا و عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، گرتەیەکى ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە عەلى زەیدى وەزیرى گواستنەوە بانگدەکات و لێى دەپرسێت بۆ گرێبەستى تایبەت بە پرۆژەى ڕێگەى گەشەپێدانى واژۆنەکردووە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا