تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەیەک دادەخرێت
دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
قایمقامییەتى شارباژێڕ، بڵاویکردەوە، بۆ ماوەیەک تونێلى پێشڕەو دادەخرێت.
مەبەستى داخستنى تونێلەکە
قایمقامییەتى شارباژێڕ، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاشکرایکردووە، بەمەبەستى چاکسازیی و پڕکردنەوەى ئەو چاڵانەى لە شەقامى ناو تونێلى پێشڕەو درووست بوون، لە ڕۆژى شەممەى داهاتوو، 1ـى ئابى 2026، تونێلەکە بەڕووى شۆفێراندا دادەخرێت.
کاتەکانى داخستنى تونێلەکە
قایمقامییەتى شارباژێڕ، کاتى داخستنى تونێلەکەى ئاشکراکردووە و ئاماژەى بەوەکردووە، لە کاتژمێر 9ـى سەرلەبەیانى تاوەکو کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ، تونێلەکە دادەخرێت و دواى ئەو کاتە، تونێلەکە بەڕووى شۆفێراندا دەکرێتەوە.
ڕێگەى جێگرەوە کوێیە؟
ئەوەشى ڕاگەیاندووە، هەتاوەکو کارى چاکسازى و نۆژەنکردنەوەى تونێلەکە تەواو دەبێت، بەیانیان لەو سێ کاتژمێرەدا تونێلەکە دادەخەن و شۆفێران دەتوانن ڕێگەى جێگرەوەى سەر شاخى ئەزمەڕ بەکاربهێنن.
دانیار فاروق
2 کاتژمێر پێش ئێستا