هەڵبژاردەى بالەى خانمانى عێراق ئامادەکارییەکانى چڕتر دەکاتەوە

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەشقەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی بالەی خانمان بەردەوامن و ڕۆژانە دوو یەکەی مەشق (بەیانیان و ئێواران) لە کەمپی مەشقی ناوخۆیدا لە هۆڵی یانەی ئەکاد عەنکاوە لە هەولێر ئەنجام دەدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم کەمپ کە بۆ ماوەی دە ڕۆژی بەدوای یەک بەڕێوەچوو، کۆتایی پێدێت؛ کە تێیدا دەستەی ڕاهێنەران توانیان سەرنج بخەنە سەر جێبەجێکردن بە شێوازێکی نموونەیی ئەو بەرنامەیەی کە بۆی دانرابوو.

سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردەکە هیچ یارییەکی تاقیکاریی فەرمیی نەکرد، بەڵام لە کەمپی یەکەمیدا تەنها بە ئەنجامدانی دوو یاریی تاقیکاری بەرامبەر تیپی خانمانى لاوانی ئاکاد عەنکاوە .

بڕیارە هەڵبژاردەکە لە 8ـى مانگى داهاتوو لە کەمپی دووەمدا کۆببێتەوە، ئەوەش بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییە کۆتاییەکان پێش گەشتکردن بۆ وڵاتی چین لە18ـى مانگى داهاتوو بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی پاڵەوانێتیی ئاسیا؛ کە تیروپشکەکەی هەڵبژاردەی خانمانى عێراق لە قۆناغى کۆمەڵەکان ڕووبەڕووى ، هەڵبژاردەکانی چین و چین تایپێ و هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا