هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی سەر بە جەهەپە بەردەوامە

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرۆک و بەرپرسی شارەوانییەکانی سەر بە جەهەپە، سەرۆکی شارەوانییەک و سێ جێگری و دەیان کارمەندی شارەوانی دەستگیرکران.

52 کارمەندى شارەوانى دەستگیرکران

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لەسەر داوای داواکاریی گشتیی ئەنقەرە، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان، ئەرداڵ بەشیکچیئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ئەتیمەسگوتی سەر بە ئەنقەرە، سێ جێگری و 48 کارمەندی شارەوانییەکە دەستگیرکران.

کەسانى دیکەش هەن دەستگیر بکرێن

سێ کەسی دیکەش فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.

دەستگیرکراوەکان 7 تۆمەتیان ئاڕاستە کراوە

لە دۆسییەکەدا کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەنقەرەوە ئامادەکراوە، حەوت تۆمەت ئاڕاستەی دەستگیرکراوەکان کراوە کە دیارترینیان بریتین لە؛ ڕێکخراو دروستکردن بۆ تاوان و ئەندامبوون لەو ڕێکخراوە، بەرتیل، دەستخستنە ناو گرێبەستەکانی شارەوانی و خراپ بەکارهێنانی پێگەی حکومی.

سەرۆک شارەوانى ئوسکوداریش دەستگیرکرا

ڕۆژی چوارشەممەش، سینەم دەداش، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ئوسکوداری سەر بە ئیستانبوڵ و شەش کارمەند و گومانلێکراوی دیکە دەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان نزیکن لە ئۆزگور ئۆزەل

ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی جەهەپە کە دەستگیر دەکرێن، لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێوە نزیکن و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە پەیوەندی بەو پارتەوە بکەن.

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا