پاکستان: گفتوگۆ لە نێوان تاران و واشنتن بەردەوامە
سەرەڕای بەردەوامی بۆردوومان و هێرشەکان، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان تاران و واشنتن لە بارەی گەرووی هوورمز و کەمکردنەوەی گرژییەکان بەردەوامە.
پاکستان وەک نێوەندگیرێک
تاهیر حەسەن ئەندرابی، گوتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئیسلامئاباد بە میدیاکانی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەک نێوەندگیرێک هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خستووەتەگەڕ بۆ گەڕانەوە و پابەندبوونی هەردوو لایەن بە خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان.
هەوڵەکانى ئیسلامئاباد بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان
ئەندرابی، باسی لەوەشکردووە ئیسلامئاباد هانی هەردوو وڵات دەدات بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوانیان ئەوەش بەگوێرەی یاداشتەکە.
جەنگى 40 ڕۆژە
دوای جەنگی 40 ڕۆژە، پاکستان نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتن کردووە، لە ئەنجامدا 17ـی حوزەیرانی 2026 یاداشتێکی 14 خاڵیان واژۆکرد، بەڵام یاداشتەکە جێبەجێنەکرا و لە هەشتى تەمموزەوە بەهۆی ناکۆکیان لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنى گەرووی هوورمزەوە گرژییەکان سەریانهەڵدایەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا