یارییەکەى دهۆک و ڕەیانى قەتەرى دواخرا
هەرێز جەمال 30/07/2026
جامی سووپەری یانەکانی کەنداو، کە بڕیار بوو لە 13ـی مانگی داهاتوو لە یاریگەی دهۆک لە نێوان یانەکانی دهۆک و رەیانی قەتەری بەڕێوەچێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
عەبدوڵا جەلال، سەرۆکى یانەى دهۆک ڕایگەیاندووە؛ بەپێى ئاگاداریینامەیەکى فیدراسیۆنى تۆپى پێى کەنداو بەهۆى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە یارییەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە.
سەرۆکى یانەى دهۆک ڕاشیگەیاندووە" یارییەکە لە ئەگەرى بەڕێوەچوونى لە داهاتوو لە یاریگەى دهۆک دەبێت و شوێنەکەى بۆ یاریگەى دیکە ناگوازرێتەوە."
هەرێز جەمال
30/07/2026