ئیدی ناهێڵن ناسناوی "نەنە" بەکاربهێنێت
مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
چیرۆکی ڤۆزینیای گۆڵپارێزی کەیپ ڤێردی هەر لە مۆندیالەوە سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیا راکێشاوە، بەڵام ئەمجارە ئەو یانەیەی ڕووی تێکردووە ناهێڵێت ناوەکەی خۆی لەسەر ئەو درێسەی دەیپۆشێت بەکاربهێنێت.
چەند زانیارییەک لەسەر ڤۆزینیا
- گۆڵپارێزە 40 ساڵە و ئاستێکی بەرزی لە مۆندیال پێشکەشکرد، لای کەیپ ڤێردیەکان خۆیان بە پاڵەوانەکەیان ناسراوە، ئەگەرچی هەڵبژاردەکە زوو مالئاوایی لە مۆندیال کرد.
- ڤۆزنیای گۆڵپارێز لە راستیدا ناوی خۆزیمێر خۆزێ ئیڤۆرا دیاشە، ناوی لێنراوە ڤۆزینیا کە بە واتای نەنە دێت، ئەمەش لە خۆشەویستی بۆ داپیرەی ئەم ناسناوەیان لێناوە، چونکە بە منداڵی کاتێک لە کۆڵان لە یاریکردن دەهاتەوە دەچووە باوەشی نەنکی و پەیوەندییان زۆر بەهێز بوو.
- ئێستا ڤۆزینیا لەگەڵ یانەی کۆلۆ کۆلۆی چیلی ڕێککەوتووە، سەڕەرای ئەوەی هەر ڤۆزینیا ناسراوە، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی چیلی ڕیگا نادات یاریزانان ناسناو لەسەر پشتی درێسەکانیان بەکاربهێنن، بەڵکو دەبێت ناوی دووەمی خێزانیان بەکاربهێنن.
- کەواتە ڤۆزینیا دەبێت ناوی ئێڤۆرا یان دیاش لەسەر درێسەکەی بێت.

ڕەخنەی هاندەرانی کەیپ ڤێردی
ئەم بابەتە ڕەخنەی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە کەیپ ڤێردییەکان گۆڵپارێزەکەی خۆیان خۆشدەوێت و پێیان وایە ئەمە دادپەروەری نییە ناسناوەکەی لێبسەننەوە.
ڤۆزینیا لە پشت یارییکردنی نمونەی یاریزانی ئازا و بوێرە، لە مۆندیال بەرامبەر ئەرجەنتین و ئیسپانیا ئاستی هێندە بەرز بوو ، بە خێرایی لە سۆشیاڵ میدیا تەقییەوە، کاتێک لە هەژمارەکەی لە ئینستاگرام لە 50 هەزار فۆڵۆوەرزەەوە بەرەو ملیۆنان فۆڵۆوەرز گەشەی کرد
مەستان حوسامەدین
1 کاتژمێر پێش ئێستا