ڕێژەی بێکاری لە تورکیا گەیشتە نزمترین ئاستی 21 ساڵی ڕابردوو

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە نزمترین ئاستی 21 ساڵی ڕابردوو و بۆ 7.6% دابەزی. زۆرترین ڕێژەی بێکارییش لە تورکیا، لەناو گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵدایە.

بێکاری بۆ لە 7.6% دابەزی

بە گوێرەی ڕاپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا ناسراو بە تویک، مانگی حوزەیران بێکاری لەناو کەسانی سەروو تەمەن 15 ساڵ، 0.5% کەمبووەتەوە و بۆ 7.6% دابەزیوە.

168000 کەس کاریان دەستکەوتووە

ڕاپۆرتەکە دەریدەخات، لە مانگی حوزەیراندا، 168 هەزار بێکار، کاریان دەستکەتووە و بەو جۆرەش، ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری کوردستان و تورکیا بێکارن، بۆ دوو ملیۆن و 688 هەزار کەس کەمیکردووە، ئەوەش کەمترین ڕێژەی بێکارییە لە مانگی کانوونی دووەمی 2005ـەوە تۆمار کرابێت.

بێکارى لەناو گەنجان

لە بارەی بێکاری لەناو گەنجانیش، ڕاپۆرتەکە دەریدەخات، لە مانگی حوزەیراندا، بێکاری لەناو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵیدایە، 1.8% کەمیکردووە و بۆ 12.8% دابەزیوە.

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا