سوپای پاسداران: هێرشمان کردەسەر بنکەی "ئەزرەق" لە ئوردن
یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
سوپای ئوردن ئاشكرایکرد، سیستمی بەرگریی وڵاتەکە پێنج مووشەکی خستەخوارەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون، پاسدارانیش دەڵێت بنکەیەکى ئەمریکا بە ئامانجگیراوە.
تێکشکاندنی سەرجەم مووشەکەکان
گوتەبێژی سوپای ئوردن لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاشكرایکردووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێنج هێرشی موشەکی لە ئێرانەوە دیاریکردووە و سەرجەمییانى تێکشکاندووە.
بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی ئەرزەق
سوپای پاسداران لە ڕاگەیێنراوێکدا هێرشەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیدا بنکەی ئاسمانی ئەزرەق بە ئامانجگیراوە.
"لە ئوردنەوە هێرشکراوەتە سەر دورگەی قشم"
بەگوێرەى پاسداران، ئەمریکا بنکە "داگیرکراوەکانی ئوردنی" بۆ هێرش بۆ سەر دوو خانووی نیشتەجێبوون لە دوورگەی قشم بەکارهێناوە و بەو هۆیەوە باوک و دایکێک و منداڵێکی کوشتووە و دوو منداڵی دیکەی بریندارکردووە.
یەسنا ئومێد
1 کاتژمێر پێش ئێستا