ژمارەی قوربانييانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن گەيشتە 34 کەس
ژمارەی قوربانييانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن گەيشتە 34 کەس و هەوڵەکانی ڕزگارکردن لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە و خانووە ڕووخاوەکاندا بەردەوامە.
تەقینەوەی غاز لە مۆڵێکدا قوربانی خشتووەتەوە
ڕۆژی سێشەممە بوومەلەرزەيەک بە گوڕی 7.1 پلە ژاپۆنی هەژاند، بەهۆیەوە تەقينەوەی غاز لە مۆڵێکی بازرگانی ڕوويدا و بەهۆيەوە تاوەکو ئێستا 34 کەس گيانيان لەدەستداوە.
بە هەزاران کەس ماڵوحاڵیان جێهێشتووە
هەر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە نۆ هەزار و 500 کە لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن لە دوورگەی کيوشو ماڵەکانيان بەجێهێشتووە و لە کەمپەکانی مانەوەدا نيشتەجێبوون.
بومەلەرزەکە زیانی زۆری مادی خستووەتەوە
بوومەلەرزەکە زيانی زۆری ماددی بە دانيشتووانی ناوچەکە گەياندووە، ژمارەيەکی زۆر خانوو ڕووخاون و پردەکان زيانيان پێگەيشتووە، دەيان هەزار کەس بێئاو و کارەبا بوون لەکاتێکدا پلەکانی گەرما بەشێوەيەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە پێشبينی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگاتە 38 پلەی سيليزی.
ژاپۆن یەکێکە لە ناوچە چالاکەکانی جیهان و لەسەر هێڵی بومەلەرزەیە
ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە بوومەلەرزە تيايدا چالاکە و کەوتووەتە سەر چوار هێڵی بوومەلەرزە کە بە درێژای کەناراوەکانی زەريای هێمن درێژبوونەتەوە، ساڵانە نزیکەی هەزار و 500 لەرزین تيايدا ڕوودەدات، کە دەکاتە نزیکەی لەسەدا 18ی بوومەلەرزەکانی جیهان.
دوايین بوومەلەرزەی بەهێز لە ژاپۆن ساڵی 2011 بە گوڕی نۆ پلە ڕوويدا و بەهۆيەوە 18 هەزار و 500 کەس گيانيان لەدەست دا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا