قاسم عەبودی: کەسانێک هەن دەیانەوێت عێراق پەلکێشی ململانێکان بکەن

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
قاسم عەبودی و کریستیان باک، گفتوگۆیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوبەش و هاوکاریی نێوان ناتۆ و حکومەتی عێراق کردووە
قاسم عەبودی و کریستیان باک، گفتوگۆیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوبەش و هاوکاریی نێوان ناتۆ و حکومەتی عێراق کردووە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، کەسانێک هەن دەیانەوێت عێراق پەلکێشی ململانێکان بکەن، کە سوودی بۆ وڵاتەکە نییە. دەشڵێت، حکومەت هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاسایش و پەرەپێدانی بەردەوام دەدات.

چڕکردنەوەی هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری

قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کریستیان باک، یاریدەدەری ئەمینداری ناتۆ کردووە و ڕایگەیاندووە، حکومەتی عێراق هەوڵی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و دروستکردنی پەرەپێدانی بەردەوام دەدات.

ناتۆ خواستی گەڕانەوەی نوێنەرایەتییەکەی بۆ عێراق دەربڕیووە

قاسم عەبودی و کریستیان باک، گفتوگۆیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوبەش و هاوکاریی نێوان ناتۆ و حکومەتی عێراق کردووە، یاریدەدەری سکرتێری ناتۆ، ئارەزووی خۆی بۆ دووبارە گەڕانەوەی نێردەی ڕێکخراوەکەی بۆ عێراق دەربڕیوە.

کۆمەڵی نێودەوڵەتی هەوڵی پاڵپشتیکردنی سەروەکوەزیرانی عێراق دەدات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشمانیی عێراق باسلەوە دەکات، وڵاتانی دراوسێ ئارەزووی وەبەرهێنان دەکەن لە عێراق، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئارەزووی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناتۆ و بەهێزکردنی توانای هێزە سەبازی و ئەمنییەکان.

بە گوتەی عەبودی، کەسانێک هەن هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق دەدەن بۆ ناو ململانییەکان، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە ناکات.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا