بەهۆى تەقینەوەیەک لە ئیدارەى ڕاپەڕین سێ کەس گیانیان لەدەستدا
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەهۆى تەقینەوەیەک لە ناو ماڵێکدا لە شارۆچکەى حاجیاواى سەر بە ئیدارەى ڕاپەڕین سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سیانى دیکە برینداربوون.
تەقینەوەکە لە ماڵێکدا بووە و دەورووبەری ڕووخاوە
عەمید جەبار خزر، بەڕێوەبەرى پۆلیسى ڕاپەرین بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لەناو ماڵێکدا ڕوویداوە لە تەنیشت ماڵەکە دوکانێکى خەیاتى هەیە و چەند کەسێک پێکەوە کارى تێدادەکەن، بەهۆى تەقینەوەکەوە سەقفى خانووەکە و دووکانەکەش ڕووخاون.
سێ تەرم لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزراوەتەوە
گووتیشى، لە ناو خانووەکەدا تاوەکو ئێستا دوو تەرم دۆزراوەتەوە و لە دووکانەکەش تەرمێک دۆزراوەتەوە و سێ برینداریش گەیێنراونەتە نەخۆشخانە.
لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە
بەڕێوەبەرى پۆلیسى ڕاپەڕێن دەڵێت، " لێکۆڵینەوە بۆ زانینى هۆکارى تەقینەوەکە دەستیپێکردووە.
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا