خولی ئەڵمانیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئامارێکی مێژوویی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە لە وەرزی ڕابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی لە فرۆشتنی بلیتدا تۆمار کراوە، بە جۆرێک کۆی گشتیی 21ملیۆن و 404 هەزار و 258 بلیت لە خولی پلە یەک و دووی ئەڵمانیا فرۆشراون، بە تێکڕای ئامادەبوونی 34 هەزار و 974 هاندەر بۆ هەر یارییەک.
ڕێژەی فرۆشتنی بلیت لە خولی پلە یەکدا بە ڕێژەی ٪109 بەرز بووەتەوە، کە هۆکاری سەرەکی بۆ گەڕانەوەی یانەکانی وەک هامبۆرگ و کۆڵن دەگەڕێتەوە کە خاوەنی یاریگەی گەورەتر و جەماوەرێکی فراوانترن.
کۆی بلیتەکانی خولی پلە یەک گەیشتووەتە 12ملیۆن و 718 هەزار و 98 بلیت، بە تێکڕای 41 هەزار و 562 هاندەر لە هەر یارییەکدا، هاوکات ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگەکانی خولی یەکەمدا بەرز بووەتەوە.
لە ڕووی جەماوەرییەوە، یانەکانی یونیەن بەرلین، بایەر لیڤەرکوزن، بایرن میونشن و سانت پاوڵی توانیان ڕێژەی ئامادەبوونی ٪100 لە یاریگەکانیاندا تۆمار بکەن.
بۆرووسیا دۆڕتمۆند لە پێشەنگی یانەکانی خولی پلە یەک هاتووە بە تێکڕای 80 هەزار هاندەر بۆ هەر یارییەک، بەدوایدا بایرن میونشن و هامبۆرگ پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتووە.
هەروەها بلیتە وەرزییەکان گەورەترین ڕێژەی فرۆشتنیان هەبووە، و تێکڕای نرخی بلیت لە خولی پلە یەکدا گەیشتووەتە 30.77 یۆرۆ.
1 کاتژمێر پێش ئێستا