سعودیە هاوپەیمانییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی حوسییەکان پێکدەهێنێت

ژمارەیەک کەشتی جەنگیی لە دەریای سووردا
ژمارەیەک کەشتی جەنگیی لە دەریای سووردا

سعودیە هاوپەیمانییەک بە ناوی هاوپەیمانی دەریای سوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی حوسییەکان پێکدەهێنێت و 50  وڵات بۆ بەشداریکردن بانگێشت دەکات.

هاوپەیمانییەکی سەربازیی فرەنەتەوەییە

سەرچاوەکان بە پێگەی ئەلمۆنیتەریان ڕاگەیاندووە، بڕیارە سعودیە بەمزوانە هاوپەیمانیی دەریای سوور ڕابگەیەنێت، کە هاوپەیمانییەکی سەربازیی فرەنەتەوەییە و هەوڵێکی یەکخراوە بۆ پێشگرتن لە ڕێگری و سنووردارکردنی تێپەڕینی کەشتییەکان بە گەرووی بابولمەندەبدا، لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە.

 دیاترین وڵاتەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە

دوو سەرچاوەی باڵای دیپلۆماسی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئەلمۆنیتەریان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا، پاکستان و تورکیا لەناو ئەو 50 وڵاتەدان کە ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانییەکەدا ڕاگەیاندووە، ئەمە جگە لە وڵاتانی کەنار دەریای سوور، لەوانە میسر و سودان، جیبۆتی و سۆماڵیش.

هەروەها پێشبینی دەکرێت فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و کۆمەڵێک وڵاتی دیکەش لە هاوپەیمانییەکەدا بەشداربن.