116 پەرلەمانتار داواى دانیشتنى نائاسایی ئەنجوومەنى نوێنەران دەکەن

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

116 پەرلەمانتار داوا لە دەستەى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەن، دانیشتنێکى نائاسایی بە ئامادەبوونى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان  ڕێکبخات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى هێرشەکەى سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانى حەشدى شەعبى.

داوای ڕێکخستنی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران

لە یاداشتێکدا کە 116 پەرلەمانتارى عێراق واژۆیان کردووە، داوا لە دەستەى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەران کراوە، دانیشتنێکى نائاسایی ئەنجوومەنى نوێنەران، بە ئامادەبوونى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان و سوپاسالار و وەزیرى دەرەوە ڕێکبخات.

هێرشەکەی سعودیە بە مەترسیدار ناوبراوە

لە یاداشتەکەدا هاتووە، دەستدرێژیی سعودیە بۆ سەر عێراق، کارێکى مەترسیدارە و ناکرێت بێدەنگى لێبکرێت، دەستدرێژییەکى بێ پاساوە و بەتەواوەتیی ڕەتکراوەیە. پێویستە حکومەت ڕێکارى پێویست بگرێتەبەر و بەرپرسیارێتى هەڵبگرێت لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێک بۆ پاراستنى سەروەریى عێراق و پاراستنى گەل و دەزگا ئەمنییەکانى.

بەرەبەیانى ڕۆژى 29ـى تەمموز، سعودیە و ئەمریکا هێرشێکى ئاسمانى هاوبەشییان کردەسەر پێگەکانى حەشدى شەعبى لە چەند پارێزگایەکى عێراق، لە ئەنجامى هێرشەکە 20 چەکدارى حەشدى شەعبى کوژران و 32ـى دیکەش برینداربوون.

هێرشەکەى سعودیە و ئەمریکا ناڕەزایی فراوانى لێکەوتەوە.

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا