زەیدی کەسێکی بۆ ڕاییکردنی دەستەی وەبەرهێنان دیاری کرد

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕاسپاردنی عادل داخل محەممەد، بۆ ڕاییکردنی کارەکانی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان
ڕاسپاردنی عادل داخل محەممەد، بۆ ڕاییکردنی کارەکانی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان

بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل داخل محەممەد بۆ ڕاییکردنی کارەکانی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان دیاریکرا.

لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و ڕاییکردنی کارەکانی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان فەرمانەکە دراوە

بەگوێرەى نووسراوێک، کە واژۆی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیحسان یاسین عەوادی لەسەرە، تیاداهاتووە، "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە بە ڕاسپاردنی عادل داخل محەممەد، بۆ ڕاییکردنی کارەکانی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان".

بڕیارەکە ڕۆژی 30ی ئەم مانگە دەرچووە و لە هەمان ڕۆژدا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئامادەنەبوونی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەران

بڕیاربوو ڕۆژی 9ی ئەم مانگە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام سەرۆکی دەستەکە ئامادەی لێپرسینەوەکە نەبوو.

متمانە بەهیچ وەڵامێکی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ناکرێت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نائامادەیی لێپرسینەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەڕێوەبرد، بەڵام ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا متمانە بەهیچ وەڵامێکی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان نەکات.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا