زانیارى لەسەر دەنگۆى ڕاگرتنى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى جەلال تاڵەبانى

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بورجى چاودێرى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى
بورجى چاودێرى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گەشتەکان لەنێوان فڕۆکەخانەکە و تورکیا ڕاگیرابێت، سەرچاوەیەکى فڕۆکەخانەکە بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، گەشتەکان بەردەوامن و هەفتانە چەند گەشتێک ئەنجام دەدرێت.

ڕەتکردنەوەى دەنگۆکان

بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کە لە سەرچاوەیەکى ناو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى دەستیکەوتووە، گەشتە ئاسمانییەکان ڕانەگیراون بەڵام بەهۆى دۆخى ناوچەکەوە چەند گەشتێک هەڵوەشاونەتەوە.

گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەکانى تورکیا

هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، هێڵی ئاسمانی عێراقی هەفتەی دوو گەشتی بۆ تورکیا هەیە، هێڵى ئاسمانى پێگاسۆس و ئەى جێت هەفتەى داهاتوو گەشتیان دەبێت.

بۆچى ئەم دەنگۆیە بڵاوبووەوە؟

بڵاوکردنەوەى هەواڵ و دەنۆگى ڕاگرتنى گەشتەکان بۆ سلێمانى لە پاش هەواڵێکى هێڵى ئاسمانى (تورکیش ئێر لاین) هات، کە بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران و وڵاتانى ناوچەکە ڕابگرێت.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا