بانکى ڕافیدەین: ئەمڕۆ و شەممە بۆ دابەشکردنى مووچە دەوام دەکەین

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بانكى ڕافیدەین
بانكى ڕافیدەین

بانکى ڕافیدەین ڕایگەیاند، لە زۆرینەى لقەکانى بانکەکە لە پارێزگاکان کارمەندەکانى ئەمڕۆ هەینی و شەممە دەوام دەکەن بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.

ئەمڕۆ و سبەى لقى بانکى ڕافیدەین کراوەیە

لە ڕاگەیێنراوێکى بانکەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەى هەوڵەکانیان بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران لەکاتى دیاریکراو بڕیاریانداوە ئەمڕۆ و بەیانى لە زۆربەى لق و بەشەکانیان لە پارێزگاکان کارمەندەکانیان دەوامبکەن و دەیانەوێت گرەنتى دابەشکردنى مووچە بکەن بەگوێرەى کاتى بڕیارلێدراو.

ڕێگریی لە بارگرانى

بانکى ڕافیدەین دەڵێت"، ئەم هەنگاوەیان لەپێناو خزمەتکردنى فەرمانبەران و هەوڵدانە بۆ ڕێگرى لە بارگرانى سەر شانى مووچەخۆران لە ڕۆژانى داهاتوو.

قەیرانى نەبوونى پارەى نەختینە

چەند مانگێکە بەهۆى گرفت لە هەناردەکردنى نەوت لە ڕێگەى گەرووى هوورمزەوە، قەیرانى دارایی لە عێراق دروستبووە و مووچەى مووچەخۆران دوادەکەوێت.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا