لە تورکیا کەمترین مووچەی خانەنشینی بۆ 23 هەزار و 552 لیرە زیادکرا
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هەفتەی ڕابردوو بە بڕیاری پەرلەمانی تورکیا، کەمترین مووچەی خانەنشینان بۆ 23 هەزار و 552 لیرە بەرزکرایەوە، کە دەکاتە 496 دۆلار و ڕۆژی هەینیش بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمییدا بڵاوکرایەوە.
5 ملیۆن خانەنشین سوودمەند دەبن لێی
بڕیارەکە پەیوەندی بە پێنج ملیۆن خانەنشینەوە هەیە کە کەمترین مووچەیان هەیە و زیادکردنەکە لە مووچەی داهاتووەوە هەژمار دەکرێت.
زیادکردنەکان لە ساڵى 2022ەوە
لە ساڵی 2022ەوە بڕی کەمترین مووچە ساڵانە دووجار زیاد دەکرێت، لە مانگەکانی کانوونی دووەم و تەمموزدا. بڕی کەمترین مووچەی خانەنشینی بە لیرە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا بەم جۆرە بووە؛
| بڕی مووچە بە (لیرە) | ساڵ |
| 2,089 | 2020 |
| 2,425 | 2021 |
| 4,516 | 2022 |
| 7,500 | 2023 |
| 12,500 | 2024 |
| 16,881 | 2025 |
| 23,500 | 2026 |
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا