عەلى زەیدى بۆ یادى ئەنفالى بارزانییەکان پەیامێکى بڵاوکردەوە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق

عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ یادى ئەنفالى بارزانییەکان پەیامێکى بڵاوکردووەتەوە و جەختدەکاتەوە لە بەردەوامى کارکردنى نیشتمانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەموو ئاڵنگارییەکان.

درێژەى پەیامەکەى زەیدى

زەیدى لە پەیامەکەیدا دەڵێت "لە بیرەوەریى گەلى عێراق بە گشتى و گەلى کوردیان بە تایبەتى، 43 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تاوانى دەسەڵاتى بەعس دژ بە بزووتنەوەى نیشتمانیی کورد، بە کۆمەڵکوژى بەدژ بە بارزانییەکان، کە بەشێک بوو لە زنجیرەى سەرکوتکارییەکان و هەوڵەکانى ڕاماڵینى ناسنامە و بڵاوکردنەوەى گۆڕى بەکۆمەڵ و تۆقاندن. کە دواجار بە ئیرادەى گەلى عێراقى بۆ ڕەتکردنەوەى دیکتاتۆریەت و ستەمکاریی شکستى پێهێنرا.

عەلى زەیدى: سەرەخۆى لەگەلى کورد دەکەم بۆ ئەم یادە ئازاربەخشە

سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە، سەرەخۆشى لە گەلى کورد و سەرکردایەتیی پارتى دیموکراتى کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مەسعود بارزانى دەکات بۆ ئەم یادە ئازار بەخشە، دەشڵێت، شانازى بەو قوربانیدانە گەورە دەکەن کە لەگەڵ قوربانیدانى سەرجەم پێکهاتەکان بووە مایەى هەڵاتنى خۆرى ئازادى و دامەزراندنى سیستمێکى دیموکراتى فیدڕاڵى کە سەرجەم عێراقییەکان لە سایەیدا بە مافە دەستوورییەکانیان و شکۆ و ڕێزگرتن شادبوون.

عەلى زەیدى: بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان

هەروەها زەیدى، جەخت لە بەردەوامى کارکردنى نیشتمانى دڵسۆزانە دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەموو ئاڵنگارییەکان، لە پێناو عێراقێکى بەهێز و ئازاد و سەروەرى تەواوەتى.

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا