بەهۆی تەقينەوەی کانێکی خەڵووزەوە لە پاکستان 34 کەس گيانيان لەدەست دا
بەهۆی تەقينەوەی کانێکی خەڵوز لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان 34 کرێکار گيانيان لەدەست دا و گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا بەردەوامە کە گيريان خواردووە.
34 کەس مردون
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی باشووری بەلوچستان ئەمڕۆ هەينی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانيارييانەی لە تیمەکانەوە دەستکەوتوون، تەرمی 34 کەس دەرهێندراونەتەوە.
هەوڵەکانى ڕزگارکردن بەردەوامە
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگارکردن بەردەوامە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کرێکارانەی کە گيريان خواردووە يان تەرمەکانيان لەژێر خۆڵدايە، بەڵام ئاماژە بەوەنەکراوە چەند کەس لە کانەکەدا بوون".
هۆکارى تەقینەوەکە
تەقینەوەکە ڕۆژی پێنجشەممە ڕوويداوە و بەهۆی کۆبوونەوەی گازی ميسانەوە بووە، لە نزیک پارێزگای بەلوچستانی دەوڵەمەند بە سامانە سرووشتييەکان.
ڕووداوەکانى کانەکان لە پاکستان زۆرن
ڕووداوەکانی تەقينەوە لە کانەکاندا لە پاکستان و بەتایبەتی لە بەلوچستان باون، ساڵانە چەندین ڕووداوى هاوشێوە لەو کانانە ڕوودەدەن، ئەوەش بەهۆى ئەوەى هۆیەکانى خۆپارێزى و پاراستنى گیانى کارکەران لە پاکستان زۆر لاوازە.
هەرێمى بەلوچستان
بەلوچستان هەژارترین پارێزگای پاکستانە لەڕووی داهاتەوە و گەورەترین پارێزگای پاکستانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، بە نزیکەی لە هەموو بوارەکاندا لە پارێزگاکانی ديکەی وڵاتەکە دواکەوتووە، لەوانەش پەروەردە و هەلی کار و گەشەسەندنی ئابووری.
2 کاتژمێر پێش ئێستا