ئێران ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر بەندەرەکانی میسر
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی هێرشی کردبێتە سەر بەندەرەکانی میسر و دەڵێت، ئاسایشی میسر بۆ ئێران گرنگە.
پەیامى وەزارەتى دەرەوەى ئێران
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "میسر دۆست و هاوبەشێکی گرنگی ناوچەکەیە و ئاسایش و ئارامی بۆ ئێران گرنگە".
عێراقچی دەڵێت، دەبێت هەموومان بەرامبەر پیلانگێڕی و ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل کە ئامانجی لاوازکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە هۆشیار بین.
ڕێگریی لە تێکدانى هاودەنگى موسوڵمانان
عێراقچی دەشڵێت، هەڕەشەکان ڕوون و ئاشکران و وەکو خۆی دەڵێت، نابێت ڕێگە بدەن هاودەنگی موسڵمانان تێکبدرێت.
هێرشکردنە سەر دوو کەشتى میسڕ
حکومەتی میسر ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، هێرشێکی درۆنی بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە، لەسەر دوو کەشتیی لە بەندەری دومیات لە دەریای ناوەڕاست، کە ناوەندێکی سەرەکیی گازی سرووشتی شلکراوەیە لە ناوچەکەدا.
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا