ژمارەیەک ئەفسەری باڵا لەکەرکووک دەستگیر کران
لیژنەیەکی باڵای دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە کەرکووک، سێ ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی دەستگیر کرد؛ ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندایە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا چوار ئەفسەری باڵا و 25 فەرمانبەر بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و تێوەگلان لە دۆسیەکانی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا کراون.
دەستگیرکردنی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ
لیژنەیەکی باڵای دەستەی دەستپاکیی عێراق لە بەغداوە گەیشتنە کەرکووک و دوو ئەفسەری پلەباڵا و ئەفسەرێکی دیکەیان دەستگیر کرد، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن.
هۆکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرەکان
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی کەناڵ8، دوو لەو ئەفسەرانەی دەستگیر کراون، بەڕێوەبەری فەرمانگەن لە شارەکە و هۆکاری دەستگیرکردنیشیان لەسەر بنەمای دانپێدانانی چەند دەستگیرکراوێکی دیکەیە.
لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی بەرتیل و گەندەڵی
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستگیرکردنی 2 لەو ئەفسەرانە بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیلە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
ئاماری دەستگیرکراوەکان لە ماوەی 2 ڕۆژدا
لە ماوەی دوو ڕۆژدا چوار ئەفسەری باڵای ئەمنی لە کەرکووک دەستگیر کراون، جگە لە چەندین فەرمانبەر و پۆلیسی دیکە.
گەندەڵی لە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دا
ڕۆژی 29ی تەممووزی 2026، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە بەرانبەر پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە هاونیشتمانییان، سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکووک دەستگیر کران و دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند کرا بۆ لێکۆڵینەوە.
دۆسیەکانی پێشووی گەندەڵی لە فەرمانگەکانی کەرکووک
پێشتریش، بەڕێوەبەری بەشی کارپێکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکووک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتەرنەریی کەرکووک و بەڕێوەبەری پێشووی هۆبەی ڤێتەرنەریی شارەدێی شوان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران، جگە لەوەش 25 فەرمانبەر لە کەرکووک بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵی دەستگیر کراون.
1 کاتژمێر پێش ئێستا